راپۆرت
ئەمەریكا سزای سەپاندە سەر توركیا و ئەنقەرە دەڵێت: با دانووستاندن بكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بڕیاری سزادانی توركیای دەركرد و بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ ئەو سزایانە دامەزراوەی سەربازی و ئیسماعیل دەمیری سەرۆكی گرتووەتەوە.
رۆژی دووشەممە 14ی كانونی یەكەمی 2020، پێگەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا راگەیاند "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزا دەسەپێنێت بەسەر بەڕێوەبەرێتیی پیشەسازیی بەرگریی توركیا و سەرۆكەكەی و سێ فەرمانبەری دیاری، بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسی".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا سزا سەپێنراوە تاكلایەنەكەی ئەمەریكای رەتكردەوە و رایگەیاند "سزاكان زیان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت و توركیاش وەكو ئەوەی پێویست بێت وەڵامی دەداتەوە و داوای ئەوەشی كردووە "بەزووترین كات پاشگەز ببنەوە".
"توركیا هۆشدارییەكانمانی پشتگوێخست"
واشنتۆن رایگەیاند "ئەگەر توركیا سیستمی بەرگریی 400S بكڕێت، ئەوا سوپای ئەمەریكا دەكەوێتە مەترسییەوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "توركیا سیستمەكەی كڕی و هۆشدارییەكانمانی پشتگوێخست".
سزا سەپێندراوەكانی سەر توركیا هەڵپەساردنی گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی شەڕكەری F35 دەگرێتەوە. مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا وتی "سوورین لەسەر ئەوەی لەگەڵ توركیا كێشەی گرێبەستی S400ی رووسی دەستبەجێ چارەسەر بكەین".
پۆمپیۆ وتیشی "توركیا هاوپەیمانێكی بەنرخ و هاوبەشێكی گرنگە لە ئاسایشی هەرێمایەتی و ئەمەریكا هەوڵدەدات بۆ بەردەوامیی هاوكاریكردن لە كەرتی بەرگری".
لەلایەكی دیكەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بێزاریی خۆی لە گرتنەبەری رێوشوێنی سزاكانی ئەمەریكا و ئەوروپا كە دەیسەپێنن بەسەر توركیادا دەربڕی و وتی "ئێمە چاوەڕێی هاوكاری لە ناتۆ دەكەین نەك سزادان".
جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی "سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا نابێتە رێگر لەبەردەم بەرگریكردن لە مافەكانمان".
كۆنگرێسی ئەمەریكا پرۆژە یاسای وەزارەتی بەرگریی پەسەندكرد كە مادەیەكی تیادایە و رێگەی داوە بە سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی S400.
"دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت"
بەرپرسێكی باڵای توركیا راگەیاند "سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر توركیا بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی S400ی روسییەوە دەرئەنجامی پێچەوانەی لێدەكەوێتەوە روونیشیكردووەتەوە "زیان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەگەیەنێت كە ئەندامن لە هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی".
هەروەك باسی لەوەشكردووەتەوە "سزاكان ئەنجامی باشیان نابێت و بنیاتنەر نابن و زیان بە پەیوەندییەكان دەگەیەنن"و ئەوەشی وتووە "توركیا پشتیوانیی چارەسەركردنی كێشەكان دەكات لە رێگەی دیپلۆماسی و دانووستاندن، بەڵكو سزادانی یەكلایەنەش قبوڵ ناكات".