جیهانی

كێشه‌كانی لیبیا ده‌برێنه‌ به‌رلین

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌كانی لیبیا ده‌برێنه‌ به‌رلین
مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ له‌ به‌رلین كۆنگره‌ی ئاشتی له‌باره‌ی لیبیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی لیبیا به‌ به‌شداری هه‌ردوو لایه‌نی به‌ شه‌ڕ هاتووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێكرد، هاوكات توركیا سوره‌ له‌سه‌ر ره‌وانه‌ كردنی هێز بۆ لیبیا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌می 2020 بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی ئاشتی بۆ كێشه‌كانی لیبیا، له‌ به‌رلین كۆنگره‌ی ئاشتی له‌باره‌ی لیبیا ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، به‌ به‌شداری هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕ هاتووی لیبیا و هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مریكا و روسیا و توركیا و ئیمارات و میسر.

له‌ به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا باس له‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی لیبیا كراوه‌.

كۆنگره‌كه‌ی به‌رلین هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناردنی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بۆ لیبیا و پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ شه‌ڕكردن بچنه‌ لیبیا.

لیبیا وڵاتێكه‌ له‌ باكوری ئه‌فریقیا و بووه‌ته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ رۆشتنی كۆچبه‌رانی ئه‌فریقیا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وڵاتانی ئه‌رورپی.
Qaiwan
Qaiwan