راپۆرت

جیهان و كوردستان.. بەشێكی زۆر لە رۆژنامەنووسان ئەشكەنجە دەدرێن و لە زیندانن

مەودا میدیا - سلێمانی |


جیهان و كوردستان.. بەشێكی زۆر لە رۆژنامەنووسان ئەشكەنجە دەدرێن و لە زیندانن
مەودا میدیا -

سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایگەیاند، ئامارەکانی پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، جەختیشیکردەوە، زۆرینەی ئەو پێشێلکارییانەی کە ئەنجامدراوە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بووە.

د. نەزاکەت حسێن، سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "ئاماری کۆتایی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان و ئەو پێشێلکارییانەی کە بەرانبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵدا بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بەراورد بە ساڵەکانی رابردوو دەتوانین بڵێین ئامارەکان زیادیکردووە".

"بەپێی ئامارەکانی شەش مانگی رابردوو لە 87 حاڵەتدا 200 پێشێلکاری بەرانبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە و لە %98 ئەو پێشێلکارییانە بەرانبەر پیاوان بووە و تەنها %2 بەرانبەر ژنان بووە"، د. نەزاکەت حسێن ئەمەی وت.

ئەوەشی خستەڕوو "حاڵەتەکانی پێشێلکاریی جیاواز بووە، هەندێکیان دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بووە کە پلەی یەکەمی گرتووە، دوای ئەوە رێگری رووماڵكردن بووە لە کەناڵەکانی راگەیاندن، چەندین پێشێلکاریی جیاوازی دیکە بەرانبەر رۆژنامەنووسان کراوە".

"لە جیهان چی دەگوزەرێ"
 بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی جەزیرە كە پشتی بە زانیارییەكانی رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بەستووە ، 387 پەیامنێری ژن و پیاو لە سەر ئاستی جیهان بەهۆی كاری رۆژنامەنووسییەوە لە زیندانن، لە راپۆرتەكەدا هاتووە زۆربەی ئەو رۆژنامەنووسانە لەلایەن 5 دەوڵەتەوە گیراون، ئەوانیش وەك: چین، سعودیە، میسر و ڤیتنام و سوریا. بەگوێرەی راپۆرتەكە 54 رۆژنامەنووسیان وەك رفێندراو دانراون و چواریان لەمساڵدا برینداركراون.
هەر لە راپۆرتی رێكخراوەكەدا هاتووە زیاتر لە 130 كەسیان لەسەر ئاستی جیهان بە زۆر گیراون بەهۆی راپۆرتە هەواڵییەكانیان لە سەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.  هەروەها زۆرێكیان لە ماوەی چەند كاتژمێرێك یان چەند رۆژێكی كەمدا گیراون، ئەوانی تریش لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا گیراون و ئێستا بەلای كەمەوە 4 كەسیان هێشتا لە زیندانن.

بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوەكە حكومەتەكان لە تەواوی جیهاندا هەوڵیانداوە راپۆرتە هەواڵییە سەربەخۆكان سەبارەت بە كۆرۆنا بشێوێنن. رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە زیاتر لە 370 رۆژنامەنووس لەماوەیەكی كەمدا گیراون، زۆرێكیان لە بیلاروسیا بووە بەهۆی  هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كە جێگەی سەرسوڕمانە.

"دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان مەترسیدارە"
كاتیا گلۆگر، وتەبێژی ئەنجومەنی كارگێڕی رێكخراوەكە رایگەیاند "گرتنی ئەو ژمارە زۆرەی رۆژنامەنووس و نووسەران لەسەر ئاستی جیهان مەترسییەكی گەورەیە بەلای ئازادیی رۆژنامەوانییەوە". هەندێ لە حكومەتەكان لەكاتی خۆپیشاندان و داواكارییەكانی شەقام بە توندوتیژی مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەكەن كاتێك هەواڵی ناخۆش بڵاودەكاتەوە.
ژمارەی گیراوان لە بواری رۆژنامەوانی و راگەیاندن كە لە راپۆرتی رێكخراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە لە ماوەی ئەم مانگەدا و هەتا سەرەتای كانونی یەكەمی رێژەكە كەمترە لە ساڵی رابردوو ئەویش تەنها بە دوو ژمارە. هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە لە ساڵی 2019 گیراوانی رۆژنامەنووس زیاتر بووە بەشێوەیەكی روون و ئاشكراشی كردووە 389 گیراو ژمارەیەكی پێوانەییە.

بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوەكە ژمارەی ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسانەی گیراون لە چین 117 لە سعودیە و 34 لە میسر 30 و لە ڤێتنام 28 و لە سوریا 27، 61%ی ژمارەی گیراوان لەم وڵاتانەدان كە زیاتر لە نیوەی ژمارەی گیراوانە لە جیهاندا.

هەروەها راپۆرتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە "ژنان 11% لە رێژەی گیراوان پێكدەهێنن لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهان و ژمارەیان دەگاتە 42 كەس، لەكاتیكدا ساڵی پار 35% بوو، واتە ژمارەكە كەمیكردووە، رێكرخاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "زۆربەی گیراوانی رۆژنامەنووسانی بیانی لە وڵاتەكانی بیلاروسیا و ئێرانن".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان