عیراقی

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی چین ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی چین ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی عیراق و چین بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عیراق ده‌كه‌ن.

حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند "ده‌بێت باڵیۆزی چین له‌ عیراق به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی چین و عیراق بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روون بكاته‌وه‌".

قسه‌كانی كه‌عبی له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر وتبووی "پێویسته‌ ڕێككه‌وتنی عیراق و چین به‌زوویی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

له‌ 25ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عیراق گه‌شته‌ چین و ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ واژۆ كرد.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان