راپۆرت
توركیا سزاكانی ئەمەریكا بێبایەخ دەكات و دەڵێت: بە قازانج لێی دەردەچین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
هەڕەشەی نوێ لەسەر ئابووریی توركیا دروستبووە دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزا سەپێندراوەكانی بەسەر ئەنقەرەدا راگەیاند، دوای ئەوەی لە بڕیاری كڕینی سیستمی بەرگریی موشەكیی S400ی روسی پاشەگەز نەبووەوە كە ئەمەریكا داوای لێكردبوو. لە بەرانبەر ئەوەشدا سزا سەپێندراوەكانی ئەمەریكا دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی توركیا و سەرۆك و سێ لە فەرمانبەرە باڵاكانی كردە ئامانج و سزاكان بەسەریاندا دەسەپێندرێت.
سزاكانی ئەمەریكا هاوكاتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپایە كە تیایدا تاوتوێی سزادانی توركیا دەكەن بەهۆی هەڵسوكەوتە "نایاساییەكانی" لە دەریای سپی ناوەڕاست بەرانبەر یۆنان و قوبرسی توركی، بەپێی قسەی وتەبێژی رەسمیی ئەنجومەنی ئەوروپی.
"پیشەسازیی سەربازیی توركیا پەكی ناكەوێت"
ئیسماعیل دەمیر، سەرۆكی دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگریی توركیا لە جریوەیەكدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "سزا سەپێندراوەكانی ئەمەریكا بەسەر توركیادا بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگریی مووشەكیی S400 بە هیچ شێوەیەك پیشەسازیی بەرگریی توركیا پەكناخات".
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەاند "سزاكانی ئەمەریكا رەتدەكەینەوە، هەروەها توركیا هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر دژی ئەو سزایانە، ئەوەش روونە كەوا كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت، لە شوێن و كاتی پێویستیشدا وەڵامی سزاكان دەدەینەوە".
كاریگەرییەكانی سزاكەی ئەمەریكا
عەلائەدین شینكۆلار، شارەزا لە ئابووریی توركیا دەڵێت "سزاكانی ئەمەریكا كاریگەریی لەسەر بەهای لیرەی توركی نابێت، هەروەها بەشێوەیەكی قورس كاریگەریی لەسەر بوارەكانی بازرگانی نێودەوڵەتی و گەشتوگوزار و بەرگریی نابێت، بەڵكو تەنها لە چوارچێوەیەكی دیاریكراودا كاریگەریی دەبێت وەكو ئەو چەند كەسەی سزاكە دەیانگرێتەوە، هەروەها جەختدەكاتەوە لەسەر كەرتی پیشەسازیی جەنگیی توركی".
شینكۆلار بە ماڵپەڕی جەزیرەی وتووە "لە مێژووی خۆیدا، ئەمەریكا ژمارەیەكی زۆر سزای بەسەر توركیادا سەپاندووە و توركیاش لە هەموویاندا بە قازانج لێی دەرچووە".
"توركیا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت"
ئەو شارەزا ئابوورییەی توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە "سەرەڕای ئەوەی سزاكان كاریگەرییان نییە، بەڵام توركیا هەوڵدەدات بگاتە چارەسەرێكی مامناوەند لەگەڵ واشنتۆن، هەورەها هەوڵی وەبەرهێنانی زیاتر لە كەرتی پیشەسازیی سەربازییدا دەدات".