گێتی
مستەفا کازمی: رێگە نادەین ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لە عیراق بکەوێتە مەترسییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای کۆبوونەوەی نێوانیان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "ئامانجی هەردوولامان باشترکردنی پەیوەندییەکانمانە، هەروەها دەمانەوێت گەشەی زیاتر بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولامان بدەین بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم دەرگا بازرگانییەکانمان بەڕووی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی تورکیادا کراوەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تورکیا لە ماوەی رابردوودا هەنگاوی گرنگی لە شنگال و سوریا ناوە، هەروەها هەڵوێستی عیراق ئاشکرایە لە سەرکۆنەکردنی هەموو ئەو کارانەی کە هەڕەشە بکاتە سەر تورکیا یان ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بخاتە ژێر مەترسییەوە لە عیراق".
کازمی جەختیکردەوە لەوەی "لە کۆبوونەوەکەدا زۆر دۆسیەمان باسکرد و زۆر خاڵی هاوبەش لەنێوانماندا هەیە، هەروەها کار دەکەین بۆ پەرەپێدانی ئەنجومەنی ستراتیژی لەنێوان هەردوولا و لیژنەی هاوبەشی نێوان تورکیا و عیراق".
هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "تورکیا گرنگی بە یەکپارچەیی عیراق دەدات و هەمیشە پاڵپشتی دەکات، هەروەها دەتوانرێت بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا لە ساڵێکدا بۆ 20 ملیار دۆلار بهرزبكرێتەوە".
ئەردۆغان وتی "لە کۆبوونەوەکەدا باسمان لە پرۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی کرد لە بواری ئاو و وزە کە تورکیا ئەزموونی چەند ساڵەی تیادا هەیە، هەروەها تاوتوێی پرسی هەناردەکردنی نەوتی کەرکومان کرد لە رێگەی وڵاتی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان".
هەروەها لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی ئەوەی ئاشکرا کرد "لە داهاتوویەکی نزیکدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عیراق دەکات".
س.س