گێتی

عەلی خامنەیی: پێڵاوەکانی قاسم سولەیمانی لەسەری بکوژەکانی پیرۆزترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی خامنەیی: پێڵاوەکانی قاسم سولەیمانی لەسەری بکوژەکانی پیرۆزترە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2020 رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاندووە پێویستە ئەوانەی لیوا قاسم سولەیمانیان کوشت نرخی بدەنەوە.

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "پێویستە ئەوانەی لیوا قاسم سولەیمانیان کوشت نرخی بدەنەوە، هەروەها پێڵاوەکانی قاسم سولەیمانی لەسەری بکوژەکانی پیرۆزترە".

شایەنی باسە، لە بەرەبەیانی 3ی کانونی یەکەمی 2020 قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە شاری بەغدا  کوژران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان