تەندروستی

ئەو هۆکارانەی وادەکەن جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هۆکارانەی وادەکەن جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەکەت
مەودا میدیا-

دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە چەند هۆکارێک باس لە زیانەکانی خواردنی جپسی پەتاتە لەلایەن منداڵانەوە  دەکات دەڵێت " قەڵەویان دەکات و هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکانیان" دەشڵێت "خواردنی جپسی پەتاتە هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشکبوونەوەی منداڵ".

 زیانەکانی لە 10 خاڵدا باس کردووە :
1- قەڵەوی و کێش زیادی: بڕێکی زۆر چەوری و وزەی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و دڵ زیاد دەکات.
2- بڕێکی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە کە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەکات بەمەش ئەگەری لە کارکەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشک زیاد ئەکات.
3- بڕێکی زۆر لە چەوری جۆری  خراپەکەی تێدایە کە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد ئەکات.
4- هۆکارێکە بۆ کلۆربوونی ددانەکان.
5- بڕێکی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێکهاتەی جپس کەمترین مادەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەکە تێدایە.
6- هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکە هەمیشە هەست بە برسیەتی بکات و داوای جپسی تر بکات، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە کە ئەبێتە هۆی ناڕێکی لە ئاستی شەکری گلوکۆز و هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
7- چالاکی مێشکی منداڵەکە زیاد ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەکی زۆری ازعاج کەر لە سرووشتی منداڵەکە.
8- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووستکردنی جپسی پەتاتەکە مادەیەک درووست ئەبێت کە پێی ئەووترێت(acrylamide) کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
9- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆکارێکە بۆ تووشبون بە ووشکبوونەوەی منداڵ.
10- بۆ ژنی سکپڕ مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەکە درووست ئەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەکەی.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە