تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی خواردنی شمڵی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی خواردنی شمڵی
مەودا میدیا-

شمڵی کۆمەڵێک سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، شمڵی روەكێكی گیاییە و وەرزیە گەڵاكانی بڕیشاڵیە گوڵەكانی زەردە و زۆر بچوكن  تۆوەكانیشی  بەھەمان چەشن بچوكە و كەلوەكانی باریكن لەڕووی رەنگەوە قاوەییەكی تۆخە

سوودەکانی شمڵی:

- ئەگەر شمڵی بکوڵێنیت و یەک پیاڵا لە ئاوەکەی بخۆیتەوە بە سکی خاڵی میز ھێنەرە و بۆ گیرانی بۆری میز بەسوودە.
- شمڵی لەگەڵ ھەنجیر و شەکرۆکە و ناوکی بەھێ بیھاریت و یەک کەوچکی چا لەناو کوپێک ئاوی گەرم بکەیت و رۆژی ٢ بۆ ٣ جار بیخۆیتەوە بۆ  هەوکردن و کۆکە بەسوودە بۆ جگەرە کێش و بەڵغەم ناھێلێت سنگ نەرم دەکات قوڕگ ئێشە ناھێلێت.
- بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ھەنگوین بۆ رەحمی ئافرەتان و  بۆ ریخۆڵەکان و گەدە سودی ھەیە بەیانیان کەوچکێکی چا لە شمڵی و کەوچکێکی چێشت لە ھەنگوین تێکەڵی کوپێک ئاوی گەرمی بکەیت.
- خواردنی شمڵی رۆژانە حەزی خواردن زیاد دەکات.

ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان