جیهانی

ئه‌مریكا بیر له‌ سزادانی چه‌ند به‌رپرسێكی عیراقی ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا بیر له‌ سزادانی چه‌ند به‌رپرسێكی عیراقی ده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

یاریده‌رده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی بیر له‌ سزادانی چه‌ند به‌رپرسێكی عیراقی ده‌كاته‌وه‌.

دیڤید شینكه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ كه‌ناڵی سكای نیوزی راگه‌یاند "ئه‌مریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لیستێكه‌ به‌ مه‌به‌ستی سزادانی چه‌ند به‌رپرسێكی عیراقی".

به‌ وته‌ی دیڤید شینكه‌ر، ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقدا.

شینكه‌ر، روونشیكرده‌وه‌ "به‌شێك له‌و به‌رپرسانه‌ له‌ناو حكومه‌تن و به‌شێكیشیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عیراقن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال