گێتی

رێككەوتنی ریاز چووە بواری جێبەجێكردنەوە و یەمەن پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێككەوتنی ریاز چووە بواری جێبەجێكردنەوە و یەمەن پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە
مەودا میدیا-

لە 5ی تشرینی دووەمی 2019، لە ریازی پایتەختی سعودیە و بە نێوەندگیری سعودیە، رێككەوتنی ریاز لەنێوان حكومەتی شەرعی یەمەن و ئەنجومەنی راگوزەری باشوور بە ئامادەیی سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعودیە و محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پاشای سعودیە و محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی ئیمزاكرا بۆ دامەزراندنی حكومەتێكی نوێی راگوزەری كە نوێنەرایەتیی هەموو پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت.

دوای زیاتر لە ساڵێك تێپەڕین بەسەر رێككەوتنەكەدا، ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسەكانی هەواڵ دامەزراندنی حكومەتێكی نوێی راگوزەرییان بڵاوكردەوە و بەخێرایی لە ناوخۆ و دەرەوە پێشوازی لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە و پێكهێنانی حكومەتە راگوزەرییەكە كرد.

لەسەر ئاستی ناوچەكە هەریەكە لە سعودیە، بەحرەین، میسر، كوەیت، پەرلەمانی عەرەبی و ئەنجومەنی هاریكاریی عەرەبی پێشوازییان لێكرد،  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەریەكە لە سوید، بەریتانیا و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە یەمەن پێشوازییان لێكرد.

رێككەوتنەكە، لە 3 پاشكۆ پێكدێت، پاشكۆیەكی سیاسی و ئابووری، لەگەڵ دوو پاشكۆی سەربازی و ئەمنی كە زیاتر تایبەت بوو چوونە دەرەوەی هێزەكانی ناو پارێزگای عەدەن و گەڕانەوەیان بۆ شوێنی پێشوویان و دامەزراندنی هێزێكی نوێی نیشتمانی بە سەرۆكایەتییەكی نوێ، هەروەها یەكخستنی هێزەكان و دووبارە رێكخستنەوەی هێزە تایبەتەكان و هێزەكانی دژە تیرۆر لە پارێزگای عەدەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان