گێتی

قاسم سولەیمانی گەیشتە ناو پەرلەمانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاسم سولەیمانی گەیشتە ناو پەرلەمانی عیراق
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە یەكێك لە هۆڵە گەورەكانیدا و بەبۆنەی نزیك بوونەوە لە ساڵڕۆژی كوشتنی، وێنەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانییان هەڵواسی.

وێنەی قاسم سولەیمانی بە تەنیشت وێنەی ئەبو مەهدی موهەدیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی هەڵواسراوە كە ساڵی 2019 بەهۆی هێرشێكی ئاسمانییەوە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكییەوە لەكاتی دەرچوونیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كوژران.

هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی لەناو بینای پەرلەمانی عیراق، كاردانەوەی جۆراوجۆری لەسەر ئاستی سیاسی و لای بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی بەدوای خۆیدا هێناوە و بۆچوونی جیاوازی لەبارەوە خراوەتەڕوو.

س.س


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان