گێتی

هێرشە ئەلیكترۆنییەكان.. ئەمەریكا هەڕەشە و روسیا داوای گفتوگۆ دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشە ئەلیكترۆنییەكان.. ئەمەریكا هەڕەشە و روسیا داوای گفتوگۆ دەكات
مەودا میدیا-

رۆژی 13ی كانونی یەكەمی 2020، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند كەوتووەتە بەر هێرشی ئەلیكترۆنی و بە "هێرشی گەورە و بەردەوام" ناویبرد كە شوێنە حكومییە هەستیارەكان و گرنگەكانی ئەمەریكای كردووەتە ئامانج و هێرشەكانیش لە ئاستێكی بەرزی پلان بۆ دانراون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، رۆژ لەدوای رۆژ هێرشەكان زیاد دەكات، هێرشەكان بەرنامەی ئەتۆمی و سیستمی پنتاگۆن و وەزارەتی خەزێنە و بازرگانیی بەزاندووە و ئاڵەنگاری ناوەندی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەكات.

بەگوێرەی نەخشەی حەراری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دەریخستوە زۆربەی هەرە زۆری هێرشەكان (بە رێژەی 80%) كراوەتە سەر پێگە ئەلیكترۆنییەكان و ئەمەریكای كردووەتە ئامانج، لەكاتێكدا هیچ زیانێك بە روسیا نەگەیشتووە.

لە بەرانبەردا، روسیا هەموو تۆمەتەكانی ئەمەریكا رەتدەكاتەوە سەبارەت بە هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر وەزارەتی دارایی و فەرمانگەكانی دیكەی ئەمەریكا، دیمتری بیسكۆف، وتەبێژی كریملین وتی "ئەمەریكییەكان بەردەوامن لە تۆمەتباركردنی روسیا لە هەموو ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەریان".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا تائێستا بێدەنگە و هیچ لێدوانێكی فەرمی لە بارەی هێرشەكانەوە نەداوە، بەڵام جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند هێرشە ئەلیكترۆنییەكان جێگەی نیگەرانین و بەڵێنیدا بەخێرایی كاردانەوەی دەبێـت كاتێك مانگی داهاتوو پۆستەكەی گرتە دەست.

سەرلەبانی ئەمڕۆ، كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانی چاوپێكەوتنێكی بەرنامەی (زی مارك لیڤین شۆ) هێرشی كردووەتە سەر روسیا و وتوویەتی "ئێستا بە ئاشكرا دەتوانین بڵێین رووسەكان لە پشت هێرشەكانەوەن".

سەرەڕای ئەوەی مۆسكۆ هەموو تۆمەتەكانی ئەمەریكای رەتكردەوە، بەڵام ترسی هەیە لەلایەن ئەمەریكاوە سزای بەسەردا بسەپێنرێت، ڤلادمیر پۆتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند "ئامادەی گفتوگۆ و دانوستاندنین بۆ چارەسەركردن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان