گێتی
ئەمەریکا، کۆمپانیا چینییەکانى سزادا و پەکین دەڵێت: با گفتوگۆ بکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت دەیان کۆمپانیاى چیى دەخاتە لیستى کۆمپانیا سزا دراوەکانەوە لەنێویشیاندا کۆمپانیاى "سمیک" کە کۆمپانیایەکى گەورەی بوارى گەیاندنە وەک بەشێک لە چڕکردنەوەى هەوڵە سیاسییەکانى بەرانبەر چین.
ئاژانسی رۆیتەرز نووسیویەتى "ئەمەریکا ژمارەیەک کۆمپانیاى چینى خستە لیستى رەشەوە لەنێویاندا گەورەترین کۆمپانیا بۆ بەرهەمهێنان و گەیاندن و ئەلیکترۆنی. ئاماژەى بەوەشکردووە "ئیدارەى ترەمپ 80 کۆمپانیاى خستووەتە لیستى رەشەوە، ئەوەش بەو مانایەى نابێت مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت".
بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتى بازرگانیی ئەمەریکا وتوویەتى "واشنتۆن بەڵگەى هەیە لەسەر ئەوەى کۆمپانیاى سمیک لەگەڵ سوپای چین کار دەکات بۆ بەرەوپێشبردنى مووشەکى بالیستی کورت مەودا و مامناوەند".
ئاماژەى بەوەشکرد "ئێمە دەستەوەستان نابین و لەدوورەوە سەیرى ئەوە بکەین رکابەرەکانمان توانا سەربازییەکانیان پێشبخەن".
چین توڕە دەبێت
لە بەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى چین جەختى لەوەکردەووە پێویستە ئەمەریکا واز لەو سیاسەتەى بهێنێت و بە سیاسەتێکى داپڵۆسینەری بێ بیانوو بەرانبەر کۆمپانیا چینییەکان ناوی برد، بەپێى وەزارەتى دەرەوەى چین "ویلایەتە یەکگرتووەکان کێشە ئابووری و بازرگانییەکانی بە سیاسی کردووە".
وانگ یی، وەزیرى دەرەوەى چین وتى "پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رێگەى گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە هەڵبژێرێت لە جێگەى پەیڕەوکردنى سیاسەتى سزادانى تاک لایەنە بەسەر کۆمپانیا چیینەکاندا".
ژمارەى کۆمپانیا سزادراوە چینییەکان گەیشتووەتە 270 کۆمپانیا و لەنێویشیاندا کۆمپانیاى "هواوی" و "زد تی ئی" کە هەردوو کۆمپانیاکە لە بوارى پەیوەندیدا کار دەکەن و کۆمپانیاى "هیکفیجین" کە تایبەتە بە سیستمى چاودێریکردن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایگەیاندووە "ئەو کۆمپانیا چینییانە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی نیشتمانیى ئەمەریکا و پەیوەندییان بە سوپای چینەوە هەیە"، بەڵام چین ئەو رەتدەکاتەوە.