گێتی

توركیا بۆ ئەمەریكا: چەتەكان دەنێرینە دەریا و چالاكییەكانتان سنووردار دەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا بۆ ئەمەریكا: چەتەكان دەنێرینە دەریا و چالاكییەكانتان سنووردار دەكەین
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی رۆژی دوو شەممەی رابردوو، واشنتۆن سزای سەپاند بەسەر توركیادا بەهۆی كڕینی مووشەكی بەرگری ئێس 400، پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان توركیا و ئەمەریكا گرژی تێكەوتووە.

وەك كاردانەوەیك لە بەرانبەر سزاكانی ئەمەریكا، بەرپرسانی باڵای توركیا لێدوانی توند و هەڕشە ئامێزیان بڵاوكردەوە، رۆژی هەینی لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی توركیا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بودجە، فواد ئۆكتای، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "هەر وڵاتێك بیەوێت توركیا پەراوێز بخات، ئەوا جموجوڵەكانی لە ناوچەكە سنووردار دەكرێت"، هەروەها وتیشی "درەنگ یان زوو وەك وانەیەك چەتە دەریاییەكان دەنێرینە دەریای ناوەڕاست".
 
پێشتریش، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند "ئامانجی پشتەوەی سزكاكانی واشنتۆن بۆ ئەوەیە ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی لە بواری تەكنەلۆژیای سەربازی و بەرگری بەدەستمان هێناوە سنووردار بكات"، هەروەها وتیشی بۆ یەكەمینجارە بەپێی یاسای كاتسای ئەمەریكی سزا بسەپێنرێت بەسەر ئەندامێكی ناتۆ".

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لە ئەمەریكا كرد بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا و بە بێویژدانی ناویبرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی(DW)ی ئەڵمانی، پاش سەپاندنی بڕیاری سزاكان لەلایەن ئەمەریكاوە، سەرۆكی توركیا دەیەوێت پەڕەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا بكاتەوە و پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا ئاسایی بكاتەوە و دەربازی بكات لەو گرژییەی تێی كەوتووە. هەر بە گوێرەی ئاژانسەكە، ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی كردووە بە شارل مێشال، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی و داوای لێكردووە پێكەوە داهاتوویەكی نوێ درووست بكەن.

جێگەی ئاماژەیە، توركیا لە ئێستادا لەلایەن ئەمەریكا و یەكێتیی ئەوروپا لە ژێر هەڕەشەی سەپاندنی سزایە و پەیوەندییە هەرێمییەكانیشی جێگیر نییە، توركیا و یۆنان یەكتری تۆمەتبار دەكەن بە راكردن لە گفتوگۆ و نەیانتوانیوە تائێستا دانوستان بكەن بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێك لەسەر كەناراوەكانی دەریای سپی ناوەڕاست.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان