تەندروستی

هۆکارەکانی ترس لە تاریکی چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی ترس لە تاریکی چین؟
مەودا میدیا-

فرمێسک رزگار، چارەسەرکاری دەروونی و ماستەر لە دەروونزانی لە وتارێکیدا باس لە هۆکارەکانی ترس لە تارکی چین دەڵێت "ترس لە تاریکی جۆرێکە لە جۆرەکانی فۆبیای تایبەتی" و دەشڵێت "دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە تەنگەژەی پاش زەبری دەروونییەوە کە پێشووتر فشارێکی دەروونی رووبەڕووی بووبێتەوە".

باس لەوەش دەکات "بۆ چارەسەری ئەم جۆرەی فۆبیا ئێمە هێواش هێواش تەکنینی گێرانەوە و رووبەڕووبوونەوەی بۆ بەکاردەهێنین، پاش دەستنیشانکردنی ئاستی ترسەکە لە شوێنی تاریکدا شێوازەکانی چارەسەر بەکاردەهێنین".

دەقی نووسینەکەی فرمێسک رزگار، چارەسەرکاری دەروونی:

ترس لە تاریکی جۆرێکە لە جۆرەکانی فۆبیای تایبەتی، کاردانەوەیەکی نائاساییە کە بەتەواوی نازانرێت هۆکارەکەی چییە و کەسەکە کە ترسێکی بەبێ هۆکاری هەیە کەناتوانێت لە شوێنێکی تاریکدا بمێنێتەوە.

• ئەوەی کە لەناو کوردا باوە هۆکارەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ شێوازی پەروەردە لە منداڵییەوە و ترساندنی منداڵ لە تاریکی.
• دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە تەنگەژەی پاش زەبری دەروونییەوە کە پێشووتر فشارێکی دەروونی رووبەڕووی بووبێتەوە یان توندوتیژیەکی جەستەیی یان توندوتیژی سێکسی یاخود بارودۆخێکی بەسەر هاتبێت لە شوێنێکی تاریکدا بوبێت.

چارەسەر:
• بۆ چارەسەری ئەم جۆرەی فۆبیا ئێمە هێواش هێواش تەکنینی گێرانەوە و رووبەڕووبوونەوەی بۆ بەکاردەهێنین، پاش دەستنیشانکردنی ئاستی ترسەکە لە شوێنی تاریکدا شێوازەکانی چارەسەر بەکاردەهێنین.
• بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری دەروونی بەکاردەهێنین، بەڵام بۆ هەندێک جۆری ترسیش دەرمانی دەروونی بەکاردەهێنین 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە