گێتی

لە ئەمەریکا ڤاکسینی کۆرۆنا شکست دەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئەمەریکا ڤاکسینی کۆرۆنا شکست دەهێنێت
مەودا میدیا-

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی  رایگەیاندووە بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی و دەروونی ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان بەکارهێناوە  لە چەند ناوچەیەکی ئەمەریکا، بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا رادەگیرێت.

کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت "لە ویلایەتی شیکاگۆ بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا 4 کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەیەک لە باکووری شیکاگۆ باری تەندروستییان تێکچووە ناگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی و بەو ھۆیەوە لە چەند ناوچەیەکی ئەو ویلایەتە بەکارھێنانی ڤاکسینەکە راگیراوە".

 ئەو کەناڵە دەشڵێت "راگرتنی ڤاکسینەکە ھەلێکە بۆ ئەوەی بە تەواوی تێبگەن ھۆکاری کاردانەوە خراپەکانی ڤاکسینەکە چییە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە".

باسی لەوەش کردووە "دوو کارمەندی چاودێری تەندروستی لە ویلایەتی ئالاسکا دوای بەکارھێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر تووشی کاردانەوەی ھەستیاری بوون"، ئەوەش روونکراوەتەوە "سەرجەم ئەو کەسانەی تەندروستییان تێکدەچێت تووشی ھەناسە تەنگی و رشانەوە و خێرا لێدانی دڵ بوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب