تەندروستی

مادەی مۆمی گوێ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مادەی  مۆمی گوێ؟
مەودا میدیا-

د. ژینۆ عادل، پسپۆر نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ لە بابەتێکی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووتەوە بە ناونیشانی مادەی مۆمی گوێ دەڵێت "مادەیەکە کە لە لایەن چەند رژێنێکەوە دەردەدرێ لە کەناڵی دەرەوەی گوێدا، كه رەنگ و بڕی جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر" و دەشڵێت "لە باری ئاسایدا ئەم مادەیە بەهۆی جوڵەی هەندێك خانەی تایبەت لە کەناڵی گوێدا وردە وردە پاڵی پێوە دەنرێت بۆ دەرەوەی گوێ".

دەقی نووسینەکەی د. ژینۆ عادل، پسپۆر نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ: 
مادەی  مۆمی گوێ
مادەیەکە کە لە لایەن چەند رژێنێکەوە دەردەدرێ لە کەناڵی دەرەوەی گوێدا، كه رەنگ و بڕی جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر (پرتەقاڵی_ سوور_ قاوەیی_ زەرد) كاری ئەم مادەیە بریتییە لە پارێزگاری کردنی گوێ لە هەوکردنی بەکتریا و کەڕوو هەروەها لە رێگریکردن لە چەندەها  تەنی بێگانە لە چوونە ژوورەوە و زیان گەیاندن بە پەردەی گوێ.

لە باری ئاساییدا ئەم مادەیە بەهۆی جوڵەی هەندێك خانەی تایبەت لە کەناڵی گوێدا وردە وردە پاڵی پێوە دەنرێت بۆ دەرەوەی گوێ کە خۆی دەکەوێت یان لە کاتی خۆشۆردندا دەروات.

هۆکارەکانی گیرانی گوێ بەم مادەیە:
لە هەندێ کەسدا ئەم مادەیە زیاتر دروست دەبێت و دەبێتە هۆکاری گیرانی کەناڵی گوێ یاخود لە ئەنجامی بەکارهێنانی گوێ پاکەرەوە دەبێ کە زیاتر پاڵی پێوە دەنێ بۆ ناوەوە ،یان بە هۆی تەسکی کەناڵی گوێکەوەیە. 
نیشانەکانی گوێ گیران:
- کپ بونی گوێ.
- نزمبوونەوەی ئاستی بیستن، خوران، ئازار.
- هەندێ جاریش سەرسوڕان و زرنگانەوەی گوێ.
پاکردنەوە لە رێگەی شتن یان راکێشان و کردنەوە دەبێت کە پێویستە لە لایەن پزیشکی پسپۆرەوە چارەسەر بکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە