جیهانی

لێکۆلەرێکی ئەمریکی ستایشی سەدام حسێن دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکۆلەرێکی ئەمریکی ستایشی سەدام حسێن دەکات
مەودا میدیا-

لێكۆلەری پێشووی دەزگایی هەواڵگری ئەمریكی (سی ئای ئەی)  دەڵێت "هەریەكە لە ئەحمەد چەلەبی و عادل عەبدولمەهدی و مۆفەق روبەیعی لە ئاستی سڕینی قۆنەرەكانی سەدام حسێن نین".

لە دیداریكی تەلەفزیۆنی كەناڵی ئەلعەرەبی جون نیكسۆن، لێكۆلەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا (سی ئای ئەی) چەند ستایشی سەدام حسێن دەکات و دەڵێت "هەریەكە لە ئەحمەد چەلەبی و عادل عەبدولمەهدی و مۆفەق روبەیعی لە ئاستی سڕینی قۆنەرەكانی صەدام حسەین نین".

ئاماژەی بەوەشكردووە "سەدام حسێن زۆر هۆگربووە بە مێژوو، لەنێوان كەسایەتیەكانیشدا زۆر سەرسام بووە بە سەلاحەدینی ئەیوبی".

هەروەها دەشلێت "سەدام حسێن زۆر گرنگی بە ئایین و نوێژ دەدا بەتایبەت لەم كۆتاییەی تەمەنیدا گرتنی سەدام حسێن بەزیندووی چاوەروان نەكراو بوو".

نیكسۆن باس لەوەش دەکات "ئێمە لە سی ئای ئەی زۆر هەولماندا ئەو بیرو باوەڕەی كە گوایە سەدام هاوشیوەی هەیە بخەینەوە بەدرۆ، بەڵام سەركەوتوو نەبووین".
Qaiwan
Qaiwan