عیراقی

زانیاری لەبارەی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەبارەی گەیشتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ پەرلەمانی عیراق ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سبەینێ بە فەرمی رادەگەیەندرێت کە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق  هاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژە بەوەشدەکات زۆر بە خێرایی کار لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە دەکرێت.

ئارەزوو مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بە فەرمی رانەگەیەندراوە کە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڵام پێدەچێت سبەینێ بە فەرمی رابگەیەندرێت کە پرۆژە یاساکە هاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "کاتێکی زۆر تێپەڕیوە بەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە، بۆیە زۆر بە خێرایی کاری لەسەر دەکرێت و لەماوەی هەفتەیەک بۆ 10 رۆژ لیژنەی دارایی کاری لەسەر دەکات، دواتر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای  یودجەی ساڵی 2021  پەسەند کرد، بەپێی پرۆژە یاساکە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان