جیهانی
ئێران هەڵوێستی خۆی بەرانبەر رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی پابەندە بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ەوە ، بەڵام سێ وڵاتی تومەتبار کرد کە دەیانەوێ پابەندی رێککەوتنەکە نەبن.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران, عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "تاران هیشتا رێز لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 دەگرێت، کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا واژووی کردووە، بەلام هەرسێ وڵاتی فەڕەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیای بەوە تۆمەتبارکرد کە دەیانەوێت پابەندی ئەو بەڵێنانە نەبن کە لەرێککەوتنەکەدا هاتووە".
موسەوی باسی لەوەشکردووە "هەنگاوی پێنجەم هەنگاوی کۆتایی دەبێت لە کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی و یەکێکە لەو هەنگاوانەی کە زۆرترین کاریگەری دەبێت لەسەر رێککەوتننامەکە, هەروەها ئێران پشتیوانی ئەمریکا ناکات لەهەڵمەتی سەپاندنی زۆرترین فشاری ئابوری بەسەر ئێراندا, ئەوەی ئێران بۆی گرنگە کاری وڵاتانی ئەوروپایە نەک تەنها قسە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە عەلی لاریجانی، سەرۆک پەرلەمانی ئێران راگەیاندووە" ئێران پڕۆژە یاسایەکی بۆ رێوشوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ئامادەکردووە، بەڵام تاران بەپێی جوڵەکانی وڵاتانی ئەوروپا جۆری وەڵامەکەی دیاریدەکات کە وڵاتانی واشنتن وڵاتانی ئەوروپا ناچاردەکات ملکەچی خواستەکانی بن".