تەندروستی

خواردنە سوودبەخشەکان بۆ ژەمی بەیانیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 خواردنە سوودبەخشەکان بۆ ژەمی بەیانیان
مەودا میدیا-

خواردنی ژەمی بەیانی بە ژەمێکی بەسوود بۆ جەستە دادەنرێت دوای وەرزشکردن، پێویستە ئەم ژەمە لە یادنەکرێت، چونکە گەدە خاڵیە و چالاکی لەش دەستپێدەکات، باشتریشە ئەو جۆرە خواردنانە بخۆین کە پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژەی پێدەکەن.

 خواردنە سوودبەخشەکان بۆ ژەمی بەیانیان:
ئاو: خواردنەوەی کوپێک ئاو، چونکە لەش دوای لە خەو هەستان پێویستێتی و لەش لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
سێو: خواردنی  لە بەیانیاندا مێشك چالاك دەكات و وات لێ دەكات هەست بە هیلاكی مێشك نەكەیت، سێوەی دژە ئۆكسان بۆ جەستە دابین دەكات و رێگری لە تووشبوونت بە نەخۆشی دەكات.
قاوە: گرینگی خواردنەوەی قاوە جەستەت چالاك دەكات و وات لێ دەكات هەست بە بێزاری نەكەیت  لەگەڵ ئەوەیشدا خواردنەوەی قاوە خانەكانی خوێن دەپارێزن و ناهێڵن تووشی لەناوچوون بێت. 
هێلکە: دەوڵەمەندە بە پرۆتین كە میتابۆلیزمی لەش بەهێز دەكات و وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات.
شوتی: رێژەیەکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیدا هەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات و بە پاککەرەوەی گورچیلە دادەنرێت و لەش شێدار دەکاتەوە.
هەنگوین: وزە بە لەش دەدات و رێژەی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەکات.
گوێز و فستق: بەهۆی بوونی چەندین رەگەزی گرنگ لە پێکهاتەیاندا دەبنە هۆی ئاسانکردنی کرداری هەرس و راگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد