تەندروستی
رێکارە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان توند دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدان بۆ تاوتوێکردنی توندکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان، باس لەوەش دەکات ئەو ڤایرۆسە نوێیە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدان بۆ تاوتوێکردنی توندکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان، هەروەها ئەو ڤایرۆسە نوێیە بە بەراورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە، بەڵام ڤایرۆسێکی کوشندە نییە."
لەبارەی راگەیاندنی کەرەنتینەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونیکردەوە "ئێمە بەوردی چاودێریی بارودۆخی تەندروستی دەکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگەیاندنی کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنی سێشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو هەفتە لە عیراق کەرەنتینە رابگەیەنێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا.