عیراقی

فازل نەبی: لە بودجەی 2021دا غەدر لە هەرێمی کوردستان کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازل نەبی: لە بودجەی 2021دا غەدر لە هەرێمی کوردستان کراوە
مەودا میدیا-

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا  غەدر لە هەرێم کراوە و دوو ترلیۆن دیناری لێ کەمکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد شاندی هەرێمت کوردستان دواکەوت لە چوونی بۆ بەغدا.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتیدا رایگەیاند "لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا  غەدر لە هەرێمی کوردستان کراوە و دوو ترلیۆن دیناری لێ کەمکراوەتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "شاندی هەرێمت کوردستان دواکەوت لە چوونی بۆ بەغدا و هەردوولاش نەیانتوانی لەسەر یاسای قەرز لەگەڵ یەكدا بگەنە رێککەوتن".

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق وتی " ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت، ئەوا بەغدا لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021دا پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەبڕێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای  یودجەی ساڵی 2021  پەسەند کرد، بەپێی پرۆژە یاساکە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان