عیراقی

یەکێک لە بانکەکانی عیراق نرخی فرۆشتنی دۆلار جێگیر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێک لە بانکەکانی عیراق نرخی فرۆشتنی دۆلار جێگیر دەکات
مەودا میدیا-

بانکی رافیدەینی عیراقی نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم لقەکانی کرد کە 100 دۆلار بەرانبەر 146 هەزار دینار بفرۆشن لە رێکەوتی 20 کانونی یەکەمی 2020وە.

بەپێی نووسراوێکی بانکی رافیدەینی عیراقی کە ئاراستەی سەرجەم لقەکانی کردووە و رایگەیاندووە "لە 20ی کانونی یەکەمی 2020وە  نرخی دۆلارێک بە هه‌زار و 460 دینار، واته‌ 100 دۆلار بەرانبەر 146 هەزار دینار بفرۆشن".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە دیناری عیراقی بەرزبووەوە بە جۆرێک کە نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ سەروو 140 هەزار دیناری عیراقی بەرزبووەوە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕ و بەرزبوونەوەی کاڵا و شمەک.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان