عیراقی
یاسای بودجەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەندکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2020 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق یاسایی بودجەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر.
لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند "پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر، ھەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان".
هەروەها، پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درابوو.

س.س