عیراقی

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتگیری لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتگیری لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەکات
مەودا میدیا-

سندوقی داروی نێودەوڵەتی پێشوازی لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق دەکات لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە و رایدەگەیەنێت کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا و دابەزینى بەرچاوى داهاتى نەوت مەترسییان لەسەر ئابووری عیراق دروستکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، نوێنەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە "پێشوازی لە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق  دەکات"

ئاماژەی بەوەشکردووە "پشتگیری ئەنجامدانی چاکسازیەکانی حکومەت دەکەین، هەروەها پێویستە پێوەری گرنگ و نوێ رەچاوبكرێت بۆ سیاسەتە ئابوورییەكان لەپێناو پاراستنی جێگیری دۆخی ئابوری و دارایی عیراق، چونکە کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا و دابەزینى بەرچاوى داهاتى نەوت مەترسیان دروستکردووە و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ئابوورى عیراق".

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای  یودجەی ساڵی 2021  پەسەند کرد، بەپێی پرۆژە یاساکە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان