جیهانی

پۆلیس 50 ژنی لەشفرۆشی دەستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس 50 ژنی لەشفرۆشی دەستگیركرد
مەودا میدیا-

پۆلیسی توركیا 50 ژنی لەشفرۆشی دەستگیركرد و ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو ژنانە و كۆمەڵێك پیاوی مافیا لە شوێنە گەشتیارییەكان كاری خراپیان كردووە و بەو هۆیەشەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.

ماڵپەڕی "حوڕییەت"ی توركی بڵاویكردووەتەوە "رۆژی یەكشەممە پۆلیسی توركیا 50 ژنی لەشفرۆش و 21 پیاوی هاوكاریان دەستگیركردوون كە خەریكی ئەنجامی كاری خراپە و رابواردن بوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە "هێزەكانی پۆلیس بە هاوكاری دەزگای گشتیی هەواڵگری هەڵیانكوتاوەتە سەر 29 شوێن و كۆمپانیا و شوێنی تایبەت بۆ دەستگیركردنی ئەو ژن و پیاوانەی كاری لەشفرۆشی دەكەن".

پۆلیسی توركیا ئەوەشی راگەیاندووە "ئەو ژنانە لە وڵاتانی دیكەوە هاتبوونە توركیا و سەرقاڵی كاری لەشفرۆشی بوون لەگەڵ  چەندین باندی مافیا لە توركیا بێ ئەوەی هیچ زۆریان لێكرابێت".

هەر بەپێی قسەی پۆلیسی توركیا "لەو جێگایانەدا 9 پارچە چەك دەستیبەسەردا گیراوە و ئەوەش گومانەكانی زیاتر كردوون"، لەگەڵ ئەوەشدا هاتووە "لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی ئەو باندانە".

Qaiwan
Qaiwan