عیراقی

تەندروستیی عیراق ڤاکسینی کۆرۆنا بێ بەرانبەر دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی عیراق ڤاکسینی کۆرۆنا بێ بەرانبەر دابەشدەکات
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاشکرای کرد بڕی 16 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنایان کڕیوە، ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ڤاکسینە بێ بەرانبەر بەسەر چارە خوازاندا دابەش بکەین.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە "تەندروستیی عیراق بڕی 16 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنامان کڕیوە، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی بکەین بەسەر هاوڵاتییاندا".

تەمیمی لەبارەی ڤایرۆسی نەوەی نوێی کۆرۆناوە وتویەتی "ڤایرۆسی نەوەی نوێ خێراتر بڵاودەبێتەوە و هەمان نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە، هەروەها بەم نزیکانە دوو تاقیگە تایبەت دەکرێن بە پشکنین بۆ جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان