عیراقی
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لەبارەی چۆڵکردنی بینای باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، سەرجەم ئەو دۆنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکەن لە بەغدا.
ئەمڕۆ هەینی 25ی کانونی یەکەمی 2020 باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "باس لە چۆڵکردنی بینای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکرێت لە بەغدا، بەڵام ئەمە دوورە لە راستییەوە و ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە لە بەغدا بەردەوام دەبین لەکارەکانمان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگریی باڵیۆزخانەکەوە وەڵامدرایەوە، ئەمەش وایکرد تەنیا هەندێک زیانی مادی هەبێت و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوێتەوە.
س.س