عیراقی

موقتەدا سەدر هۆشداری توند دەدات بە ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر هۆشداری توند دەدات بە ئێران
 مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر لە عیراق داوا لە وڵاتی ئێران دەکات ململانێکانی لەگەڵ ئەمەریکا بەدوور بگرێت لە عیراق، باس لەوەش دەکات وڵاتەکەیان بەشێک نییە لە ململانێکانی ئەمەریکا و ئێران. 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم عیراق لە ململانێکانی خۆی دووربخاتەوە".

هەروەها نووسیویەتی "عیراق بووە بە قوربانیی ململانێ سەربازی، ئەمنی و سیاسی و ڤایرۆسییەکانی ئەمەریکا و ئێران، وڵاتەکەمان بەشێک نییە له ململانێی ئەو دوو وڵاتە". 

سەدر هۆشداری توند دەدات و ئاماژە بەوە دەکات "ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە، هەڵوێستی سیاسیمان دەبێت بۆ پاراستنی گەل و نیشتیمانەکەمان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان