گێتی
کوتانی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی فیلەر بەکاردەهێنن مەترسیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ هەموو جیهان، بەڵام بەشێک لە خەڵك ترسیان لە لایەنە نەرێنییەکانی ڤاکسینەکە هەیە، لە دوایین راگەیاندنی کۆمیسیۆنی راوێژکاری فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا هاتووە، ئەو کەسانەی فیلەریان بۆ جوانکاری بەکارهێناوە، ئەگەری ئاوسانی دەموچاویان هەیە.
سەرکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ هەموو جیهان، بەڵام بەشێک لە خەڵك ترسیان لە لایەنە نەرێنییەکانی ڤاکسینەکە هەیە، لە دوایین راگەیاندنی کۆمیسیۆنی راوێژکاری فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا هاتووە، ئەو کەسانەی فیلەریان بۆ جوانکاری بەکارهێناوە، ئەگەری ئاوسانی دەموچاویان هەیە.
دکتۆر شیرلەی چی، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و جوانکاریی پێست لە ئەمەریکا سەبارەت بە لایەنە نەرێنییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەڵێت "هەموو ئەو کەسانەی کە پێشتر لای من فیلەریان بەکارهێناوە، دوای کوتانی ڤاکسین تووشی ئاوسانی دەموچاو بوون، دوو کەسیان نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا فیلەریان بۆ روومەتیان کردووە، یەکێکیشیان دوای دوو رۆژ لە کوتانی ڤاکسین لێوی فیلەر کردووە".
ڤاکسین سیستەمی بەرگریی لەش چالاکتر دەکات، سیستەمی بەرگریش هەرکاتێک چالاک بێت هەوڵی لەناوبردنی ئەو مادانە دەدات کە لە خانەکانی مرۆڤ پێکنەهاتوون. فیلەر بەشێوەیەکی سەرەکی لە کۆلاجین، هایلورۆنیک ئەسید و هایدرۆکسایلی کالیسیۆم پێکهاتووە کە سیستەمی بەرگریی لەش وەکو تەنێکی بێگانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و هێرش دەکاتە سەریان.
ئەو کەسانەشی بۆتۆکسیان بەکارهێناوە مەترسی ئاوسانی دەموچاویان هەیە، بۆتۆکس لە ژەهری بەکتریای کلۆستریدیەم بۆتۆلینەم دروستدەکرێت کە ماسولکەکانی لەش ئیفلیج دەکات، بەو شێوەیەش رێگری لە گرژبوونی ماسولکە و چرچبوونی پێست دەکات، بە هەمان شێوەی فیلەر، بەرگریی لەش کاردانەوە دژی بۆتۆکس دروستدەکات و دەبێتە هۆی ئاوسانی دەموچاو.
تاوەکو ئێستا ئامارێکی تەواو لەبەردەستدا نییە بۆ ژمارەی ئەو کەسانەی فیلەر بەکاردەهێنن، بەڵام پێشبینی دەکرێت ملیۆنان کەس لە جیهاندا فیلەر و بۆتۆکس بەکاربهێنن بۆ نەهێشتنی چرچی پێست و گەورەکردنی لێو و روومەت.
نزیکەی دوو هەفتەیە کە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی بەخشیوەتە ڤاکسینی فایزەر، پێدانی مۆڵەتەکەش بەو واتایە دێت کە ڤاکسینەکە کاریگەریی نەرێنی نییە. هەرچەندە دکتۆر شیرلەی ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو کەسانەی دەموچاویان ئاوساوە، دەتوانن دەرزی دژە هەستیاری (ئەنتی هیستامین) و ستیرۆید بەکاربهێنن بۆ چاکبوونەوەیان.
یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ کەسانی دووگیانە، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان هیچ تاقیکردنەوەیەکیان بۆ ژنی دووگیان نەکردووە، زانیاریی پێویست لەبارەی کاریگەری و مەترسییەکانی ڤاکسینەکە لەسەر ژنی دووگیان لەبەردەست نییە، دکتۆر روس فەیدن، مامۆستا لە زانکۆی جۆن هۆپکینسی ئەمریکا دەڵێت "بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست نازانن کە ڤاکسینەکە بۆ ژنانی دووگیان گونجاوە یاخود مەترسیدارە".
بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەر کاریگەرییەکانی ڤاکسین لەسەر ژنانی دووگیان تاوەکو ئێستا لە بەریتانیا ڤاکسینەکە نەدراوە بە ژنی دووگیان و ئەو ژنانەی شیر بە منداڵەکانیان دەدەن، لە ئەمریکاش بڕیاری بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بۆ ژنە دووگیانەکان بەجێهێڵدراوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی رووداو
سەرچاوە: ماڵپەڕی رووداو