تەندروستی

شەش رێگەی ئاسان بۆ جەستەیەكی رێك و گەدەیەكی تەندروست

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش رێگەی ئاسان بۆ جەستەیەكی رێك و گەدەیەكی تەندروست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە جێبەجێكردنی ئەم شەش رێگەیەی خوارەوە، رۆڵی گرنگی دەبێت بۆ ئەوەی ببیـتە خاوەن جەستەیەكی رێك و گەدەیەكی تەندروست بەم شێوەیە:

یەكەم: سەرەتای رۆژەكەت بە چالاكی و جموجوڵ دەستپێبكە، هەوڵبدە لە بری نانی گەنم نانی جۆ بخۆیت.

دووەم: زەڵاتەی سەوزەمەنییەكان زۆر بخۆ بە زەیتی ئەڤاگادۆ یان زەیتی كەتان.

سێیەم: بەلایەنی كەمەوە هەفتەی سێجار جۆرە تایبەتەكانی ماسی بخۆ كە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا، وەكو سەلەمون.

چوارەم: ئاوی زۆر بخۆ، چونكە یارمەتیدەرە بۆ كۆبوونەوەی شلەمەنی زیانبەخش لە جەستەدا، هەروەها هەوڵبدە چای سەوز بخۆرەوە.

پێنجەم: رۆژانە بەشی پێویست سەوزە و میوە بخۆ و زۆر بەسوودن بۆت.

شەشەم: بەشێوەیەكی بەردەوام و بەرنامە بۆ دانراو وەرزش بكە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان