گێتی

"ئەردۆغان بڕوای بە یاسا و چاكسازیی نییە و نەیارەكانی زیندانی دەكات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئەردۆغان بڕوای بە یاسا و چاكسازیی نییە و نەیارەكانی زیندانی دەكات"
مەودا میدیا- 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكەوتنی توركیا رەخنەی توند لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت نە بڕوای بە یاسا هەیە و نە حكومەتەكەشی عەقڵی چاكسازیی هەیە، داوای ئەوەشی لێدەكات واز لە چەوساندنەوەی نەیارە سیاسییەكانی بهێنێت.

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكەوتنی توركیا لە میانەی بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا وتی "حكومەتەكەی ئەردۆغان یەك شتی گرنگی نەكردووە ئەویش چاكسازیی یاساییە، هەروەها چاكسازیی ناكات و بڕواشی بە سەروەریی یاسا نییە".

سەرۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكەوتنی توركیا لەبارەی هەنگاوەكانی پارتی داد و گەشەپێدان و رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە وتی "ئەوەی جیاواز لەوان بیربكاتەوە بە دوژمنی دەزانن، بەڵام دوژمنی سەرەكی بریتییە لە هەژار، بێكاری و بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا". 

عەلی باباجان رەخنەی ئەوەشی لە ئەردۆغان گرت نەیارەكانی سەركوت دەكات و ركابەرە سیاسییەكانیشی دەخاتە زیندانەوە بە بیانووی ناڕاست، داوای ئەوەشی كردووە ئەكەپە واز لەو سیاسەتە سەركوتكارییەی بهێنێت.

عەلی باباجان، یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان و كەسە نزیكەكانی ئەردۆغان، هەروەك پۆستەكانی وەزیری دارایی، دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بووە لە حكومەتەكانی ئەردۆغان. بەهۆی بوونی ناكۆكیی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان وازی لە ئەكەپە هێنا و لە چەند مانگی رابردوودا "پارتی دیموكراتی و پێشكەوتن"ی دامەزراند.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان