عیراقی

پەرلەمانی عیراق داوای زانیاری و وردەکاری گرێبەستەکان لە مستەفا کازمی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق داوای زانیاری و وردەکاری گرێبەستەکان لە مستەفا کازمی دەکات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  هیچ زانیارییەكیان لەبەردەست نییە لەبارەی ئەو گرێبەست و رێكکەوتننامانەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی لە ماوەی رابردوودا، ئەنجامی داون و واژۆی کردوون  لەگەڵ وڵاتان.

ستار جابر، ئەندامی لیژنەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و پلاندانانی ستراتیژیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی وتوە "پێویستە وردەكاریی گرێبەستە ئابوورییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامی داون".

 وتیشی "سەرجەم لیژنە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران زانیارییان لە بارەی ئەو گرێبەست و رێكکەوتننانەوە نییە، كە حكومەتەكەی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئیمزای كردوون".

وتیشی "باشكردنی پەیوەندییەكان لە سەرجەم بوارەكاندا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گرنگە، بەڵام دەبێت ئەنجامەکەی و وردەکارییەکانی بخرێنەڕوو".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال