عیراقی

قەیس خەزعەلی: ئەمەریکا لە عیراق دەردەکەین و شکۆی دەوڵەت دەپارێزین

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیس خەزعەلی: ئەمەریکا لە عیراق دەردەکەین و شکۆی دەوڵەت دەپارێزین
مەودا میدیا-

سەرکردەی عەسائیبی ئەھلی حەق ئەمڕۆ  راگەیاند ئەوەی شەوی رابردوو لە بەغدا لە دەستگیرکردنی حوسام ئەزیرجاوی، فەرماندەی حەشدی شەعبی بەتۆمەتێکی ناڕەوا روویدا  بە ژیر و دانایی چارەسەر کرا.

حوسام ئەزیرجاوی و ژمارەیەک لە یاریدەدەرانی لە رۆژھەڵاتی بەغدا لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئاراستەکردنی مووشەکی کاتیۆشا بۆسەر ناوچەی سەوز دەستگیرکران.

قەیس خەزعەلی، سەرکردەی عەسائیبی ئەھلی حەق لە جریوەیەکیدا لە تویتەر نووسیوویەتی "ئەوەی شەوی رابردوو لە بەغدا لە دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بەتۆمەتێکی ناڕەوا روویدا، بە ژیر و دانایی چارەسەر کراوە"

 خەزغەلی پابەندبوونی خۆیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە و دەڵێت "پابەندین بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و لە ھەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە لەسەر کۆتایی ھێنان بە بوونی ھێزی سەربازیی ئەمەریکا لە عیراق و پاراستنی شکۆی دەوڵەت" دەشڵێت "نابێت نێردەکانی دیپلۆماتی لە عیراق بکرێنە ئامانج".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان