عیراقی

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق: كورد له‌گه‌ڵ كاندیدكردنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق: كورد له‌گه‌ڵ كاندیدكردنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ئێستا یه‌ك ده‌نگه‌ له‌ به‌غدا و ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورددایه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كات وه‌كو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدان.

دالیا فه‌رهاد حاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی عیراق په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌كانی نێوان شیعه‌ و شیعه‌وه‌ هه‌یه‌، ئێمه‌ وه‌كو كورد تا ئێستا خۆمان به‌دوورگرتووه‌ له‌و كێشه‌ و ئاڵۆزییانه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی "سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستین له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق و ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه‌".

دالیا فه‌رهاد حاجی، وتیشی "هه‌رچه‌نده‌ دیاری كردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق قورس بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كاندید ده‌كرێن یان راده‌سپێردرێن له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه‌ ره‌د ده‌كرێنه‌وه‌،ئێمه‌ش وه‌كو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ دووباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدین بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان