تەندروستی

ھۆکاری ھەستکردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چییە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھۆکاری ھەستکردن بە سەرما و تەزین لە لەشدا چییە؟
مەودا میدیا- د.هەڤین كەمال شاه

یەكەم: کەمخوێنی: بەتایبەتی لە دەست و قاچ دا، ئەویش بەھۆی کەمی خرۆکە سوورەکانەوە کە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش .

دووەم: کەم ئیشکردنی غودەی دەرەقی ( Hypothyroidism): کاتێک کە ھۆرمۆنی تایروکسین کەم دەڕێژرێت ئەمە دەبێتە ھۆی ھەستیاری بەرانبەر سەرما لەگەڵیدا ئازاری جومگەکان، قەبزی، وشکبوونەوەی پێست، کێشی زیادەیان توش بێت .

سێیەم: نەخۆشی راینۆد (Raynaud's phenomenon): کە ئەمەش بریتییە لە نەخۆشییەکی بۆری خوێنەکان، کە تیایدا بۆری خوێنەکان ھەستیار دەبن بەرانبەر سەرما و ستریس گرژ دەبن و خوێن بە باشی ناگەیەنن بە پەلەکان، ھەر لەبەرئەوە پەنجەکانی دەست و قاچ شین ھەڵدەگەڕێن و سارد و سڕ دەبن، ئەم حاڵەتە لەوانەیە چەند خولەکێک بۆ چەند كاتژمێرێک بخایەنێت.

چوارەم: نەخۆشییەکانی گورچیلە: نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن کاریگەرییەکی خراپیان لەسەر گورچیلەکان ھەیە، کاری گورچیلەکان تێکدەدەن و دەبنە ھۆی کۆبوونەوەی پاشەڕۆ لە لەشدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش.

پێنجەم: نەخۆشیی شەکرە (جۆری 2): لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا دەمارەکان سست دەبن و تێکدەشکێن بەھۆی بەرزی ئاستی شەکرەکەوە، لەبەرئەوە کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرەکە زۆر گرنگە، جگە لەوەی ئەم نەخۆشانە لەوانەیە کەمخوێنی و نەخۆشی گورچیلەشیان ھەبێت .

شەشەم: نەخۆشی خوێنبەرەکانی پەلەکان یاخود ھەوکردنیان: لەکاتێکدا دەبێت خوێنبەرەکان لە پەلەکاندا دەگیرێن یاخود ھەودەکەن، ئەمە زیاتر لە یەک قاچ دا روودەدات، واتە ھەست بە ساردی و سڕی و بێھێزی دەکەیت لە لایەکدا و لاکەی تری پلەی گەرماکەی ئاسایی دەبێت.

حەوتەم: ئەنۆ روکسیا نیرفۆسا (Anorexia nervosa): ئەم نەخۆشانە دەگەنە باری دەروونییەک کەوا دەزانن کێشیان زۆرە لەبەر ئەوە دەگەنە رادەیەک بە ھیچ شێوەیەک خواردن ناخۆن بۆ ئەوەی کالۆری وەرنەگرێت لەشیان کە ئەمەش دەبێتە ھۆی لاوازبوونیان بەشێوەیەکی ترسناک، لەبەرئەوەی چەوری لەش کەم دەبێتەوە ھەستکردن بە سەرما زیاد دەکات، ئەمە حاڵەتێکی ترسناکە و دەبێت زوو چارەسەر بکرێت.

هەشتەم: ھەڵامەت یاخود فلو: بەھۆی ڤایرۆسەوە تووشمان دەبێت، کاریگەریی ھەیە لەسەر ھەموو لەش وەکو لوت تەڕبوون، قورگ ئێشە، کۆکە، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە، ھەستکردن بە تا و لەرزیش.

نۆیەم: تێکشکاندنی دەمارەکان لە پەلەکاندا (Peripheral neuropathy): لەم حاڵەتەدا ھەست بە سەرما دەکەیت لە پەلەکاندا، بەڵام بە دەست لێدان سارد نییە، روودەدات لەکاتی زەبر بەرکەوتنی دەمارەکان و برینداربوونیان، یاخود ھەندێک نەخۆشیی وەکو شەکرە، نەخۆشیی جگەر و گورچیلە یان کەمی ڤیتامینەکان یاخود ھەوکردنی دەمارەکان ...
دەیەم: کەمی ڤیتامین B12.

یازدەیەم: کەمی مادەی ئاسن لە لەشدا: ئایا بەھۆی کەم خوێنییەوە بێت یاخود خوێن بەربوونەوە بێت یاخود کەمی ھەڵمژینی بێت لە گەدەدا، باشترین سەرچاوە بۆ زیادکردنی گۆشتی سورە.

دوازدەیەم: سستی ئێشکردنی رژێنی پیتیوتەری (Hypopitiutarism): کە کەمی دەردانی ئەو ھۆرمۆنانەی لەم رژێنەوە دەردەچن دەبێتە ھۆی ھەستکردنی بەردەوام بە ساردی و گەرم نەبوونەوە، کەمخوێنی، دابەزینی کێش، کەم خۆراکی.

سیازدەیەم: دەرمان: بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە سەرما وەک کاریگەرییەکی لاوەکی دەرمانەکە بۆ نموونە: وەکو ئیندیراڵ یاخود بێتا بلۆکەرەکان کە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەکار دێن.

چواردەیەم: خواردنەوە ئەلکھولییەکان: لەوانەیە لە پێشدا ھەستی گەرمکردنەوە ببەخشێت، بەڵام لەبەرئەوەی دەبێتە ھۆی کشانی مولولەکانی خوێن لەژێر پێستدا، خوێن لە مێشکەوە و لە سەنتەرەوە زیاتر دێت بۆ پەلەکان، ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش بە گشتی. ھەروەھا ئەلکھول کاریگەریی راستەوخۆی ھەیە لەسەر ئەو بەشەی مێشک کە پلەی گەرما رێکدەخات ئەمەش لە وەرزە ساردەکاندا کاریگەرییەکی خراپی ھەیە بۆ زیاتر دابەزینی پلەی گەرمای لەش.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد