گێتی
سەرۆكی وڵاتێكی ئەوروپی: ژنەكەم دەستبەسەری كردووم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی پێشووتری پۆڵەندا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەڤانیدا دەڵێت ژنەكەی دەستبەسەری كردووە و منداڵ و نەوەكانیشی بێزارن لە گوێگرتن لە گێڕانەوە و چیرۆكە سیاسییەكانی.
لێخ فاونسا، سەرۆكی پێشووتری پۆڵەندا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەڤانیدا وتی "بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی زۆر خراپی لەسەرم هەبووە و هیچ پارەیەكی بەدەستەوە نەهێشتووم".
لەبارەی بارودۆخی خێزانییەوە، سەرۆكی پێشووتری پۆڵەندا دەڵێت "هەموو خێزانەكەم لێم بێزارن و گوێ لە چیرۆكە سیاسییەكانم ناگرن، ئەوان هەر بۆ خۆیان سەرقاڵی ئیشوكاری جۆراوجۆرن و تەنها من گۆشەگیرم".
"ژنەكەم لە ماڵەوە دەستبەسەری كردووم، ناهێڵێت هیچ شتێك بە دڵی خۆم بكەم، ئەوە دادپەروەری و یەكسانی نییە"، ئەمە قسەی سەرۆكی پێشووتری پۆڵەندایە.
س.س