عیراقی

خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-  

ئه‌مڕۆ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا 4 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 100 كه‌سیش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غدا توندوتیژییان لێكه‌وته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسك رێژییان به‌كارهێنا و به‌و هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س كوژران كه‌ دوانییان له‌ خۆپیشانده‌رانن و دوانیان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن".

ماوه‌ی 2 رۆژه‌ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی تری خوارووی عیراق ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته‌یه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ حكومه‌تی عیراقیان دابوو.
Qaiwan
Qaiwan