تەندروستی

لە کاتی کڕینی نەمامدا رەچاوی ئەم خاڵانە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کاتی کڕینی نەمامدا رەچاوی ئەم خاڵانە بکە
مەودا میدیا-

بیلال حمەڕەوف، شارەزای گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە وتارێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووتەوە بە ناونیشانی "لەکاتی دامەزراندنی باخ و کڕینی نەمامدا پێویستە رەچاوی چەند خاڵێک بکەین" لەوانەش "پێویستە نەمامەکان لە شوێنی باوەڕپێکراو بکڕدرێت (بەڵێنامە )یەکی یاسای لەنێوان کڕیار و فرۆشیار پڕبکرێتەوە" باس لەوەش دەکات "پێویستە درەختەکان بگونجێن لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا لەبارەی ئاو و هەوا و خاک و پلەی گەرمی".

دەقی وتارەکەی بیلال حمەڕەوف
لەکاتی دامەزراندنی باخ و کڕینی نەمامدا پێویستە رەچاوی چەند خاڵێک بکەین:
کڕیارانی ئازیز لەکاتی کڕینی درەخت و نەمامدا لە نەمامگەکان پێویستە ھەندێ پرسیار بکەن تەنھا شت مەكڕن و نەمام کۆمەکەنەوە و بە وێنە ھەڵمەخەڵەتێن جوان تەلەفون بۆ خاوەن نەمامگەکە بکەن و  زانیاری لێ وەربگرن و ئەم پرسیارانەی لێبکەن شارەزا نەبوو بزانە لێی نازانێت و خۆشی لە شوێنێکی ترەوە ھەڵە تێگەیاندراوە و نەمامەکەی بە ھەڵە وەرگرتووە یان گوێ بەبەرپرسیارێتی نادات ئەویش بەهۆی نەبوونی (بەڵێنامە ) لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا.

لەکاتی هەڵبژاردنی جۆر و پۆلی میوەی گونجا و بۆ باخ پێویسته رەچاوی ئەم خاڵانەی لای خواراوە بکەیت:
1. پێویستە نەمامەکان لە شوێنی باوەڕپێکراو بکڕدرێت (بەڵێنامە )یەکی یاسای لەنێوان کڕیار و فرۆشیار پڕبکرێتەوە.

2. پێویستە درەختەکان بگونجێن لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا لەبارەی ئاو و هەوا و خاک و پلەی گەرمی نزم بێتەوە بۆ (5) س لەکاتی زستاندا بۆ شکاندنی متبون ( طور الراحة )ی گۆپکەی میوەی گەڵا هەڵوەریو (متساقط الاوراق) وەک: (سێو، هەرمێ، قۆخ... هتد ) و لەلایەکی دیکەوە تێبینی ئەوە بکرێت کە ئەو بارودۆخە ناگونجێ بۆ زۆربەی جۆرەکانی درەختی میوەی هەمیشە سەوز (اشجار فاکهة دائمة الخضرة) وەکو کاتی باران بارین و چەندی پلەی گەرما لەکاتی گوڵگرتن (تزهیر ) و چاککردنی ( تلقیح ) و هۆکارەکانی تری کە کار دەکەنە سەر سەرکەوتن و روواندنی درەختی میوە. 

3. پێویستە رەچاوی چاککردن بکرێت لە پۆڵی هەندێک جۆری میوە چونکە هەندێکیان چاکردنیان خۆییە و هەندێکیان نەزۆکی خۆییە و پێویستی بەپیتێنەر هەیە و دەبێت بەگونجاوی بڕوێنرێت و ئەم خاڵەش زۆر گرنگە لەکاتی دەستپێکردندا بزانرێت، بۆ ئەوەی رێگایەکی باش بۆ روواندنی پیتێنەرەکان لەباخدا بدۆزرێتەوە. 

4. ئەو پۆلانە هەڵبژێرین کە بەرهەڵەستی مێرو و نەخۆشی جۆرا و جۆر دەکەن و کەم توش دەبن.

5. دەبێت پۆلەکان بەناوبانگێتی بازرگانیان هەبێت و بەرەکانیان باش بن و زۆربگرن و جۆری باش بن.

6. پێویستە بزانیت ئەو درەختەی دەیکریت گەشەی بەهێزە یان نا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد