تەندروستی
رێنمایی بۆ ئەو كەسانەی گومان دەكەن یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەیان تووشی كۆرۆنا بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پزیشكێكی تایبەتمەند لە سیستمی بەرگریی جەستە كۆمەڵێك رێنمایی دەخاتەڕوو بۆ ئەوكاتەی گومان دەكرێت یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
فلادیسلاف جیمشۆگۆف، پزیشكێكی تایبەتمەند لە سیستمی بەرگریی جەستە دەڵێت "ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت تووشی كۆكە، سەرئێشە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و ئازاری ماسولكەكان بوو، ئەوا پێویستە پەیڕەو لە سیستمی خۆپارێزی لە ماڵەكەی خۆیاندا بكەن".
ئەو پزیشكە دەشڵێت "پێویستە ئەندامانی خێزان كەمامە ببەستن كاتێك پێكەوە لە یەك ژووردا دادەنیشن و گفتوگۆ دەكەن، هەروەها پێویستە ناو ماڵ، زەوی و شتومەكەكانی رۆژی دووجار بسڕدرێت و پاكبكرێتەوە".
ئەو پزیشكە داوای ئەوەش دەكات كەسانی گومانلێكراو بەزوویی پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە یان نەخۆشییەكی دیكەی هەیە.
هەروەها بۆ رێگریكردن لەوەی ئەندامانی دیكەی خێزانەكەیش تووشی ڤایرۆسەكە نەبن، پێویستە ژوورێكی تایبەت بە كەسی گومانلێكراو یان تووشبوو دیاری بكرێت.
س.س