راپۆرت
بلاك وۆتەر؛ ترەمپ ئازادیكردن و عیراق توڕە دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە چەكەكەی دەستی و بەبێ هۆكار، 14 هاوڵاتی مەدەنیی عیراقی لە گۆڕەپانی نەسوری بەغدا لە ناوەڕاستی مانگی سێپتەمبەری 2007 كوشت، بەڵام بەسەریدا تێنەپەڕی و لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سزادرا، رۆژی 27ی كانونی یەكەمی 2020 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بێ ئەوەی بیری لای هەستی عیراقییەكان بێت، بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی ئازادیكردن.
كارەساتەكە بەناوبانگ و لای هەموو كەس روون بوو و بەو هۆیەیشەوە خەڵكی عیراقیی توڕەكرد و رژانە سەرشەقامەكان و لەسەر ئاستی سیاسی و حكومی سەركۆنەكرا، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئازادیكردن و بەو هۆیەیشەوە خوێنی عیراقییەكان بە فیڕۆ رۆیشت.
بەو كارەی دۆناڵد ترەمپ، ناو و نازناوە خراپەكەی كۆمپانیای ئەمنیی بلاك وۆتەری هێنایە بەر باسوخواس، كە بەناوبانگە پێشیلكاریی لە بواری مافی مرۆڤ و كوشتوبڕی بێ هۆكار.
لە عیراقەوە بۆ ئەفغانستان چیرۆكەكانی پێشێلكاریی كۆمپانیای "بلاك وۆتەر" لە بواری مافی مرۆڤ بەناوبانگن و بڵابوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن و لە شكاندنی بەهای مرۆڤ ناوەستن.
كۆمپانیای بلاك وۆتەر، داردەستی هەركەسێكە پارەی بداتێ، بەپێی نیویۆرك تایمز، محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی لەگەڵ بلاك وۆتەر رێكەوتووە بۆ بە سەربازكردنی ژمارەیەكی زۆر خەڵكی نامسوڵمان و بەكارهێنانیان لە كێشە هەرێمایەتییەكان"، ماڵپەڕی ئەلجەزیرە نووسیویەتی "مورتەزەقەكانی كۆڵۆمبیا و ئۆسترالیای بەكارهێناوە".
سەرەڕای چەندین داواكاریی لەلایەن رێكخراوەكانی مافی مرۆڤەوە بۆ چوارچێوەداركردنی كارەكانی بلاك وۆتەر، بەڵام ئەو داواكارییانە پشتگوێ دەخرێن، لەگەڵ ئەوەشدا سنووری كاری بلاك وۆتەر فراوانتر بووە و ئێستا لە پێنج كیشوەری سەر زەوی لە كارەكانیان بەردەوامن و بوونەتە كۆڵەكەیەكی گرنگی پاراستنی زۆر دەوڵەت و كۆمپانیا و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان، هەروەك لە هەندێك شوێنە بوونەتە هۆكاری لاوازكردنی دەسەڵاتی حكومەتەكان.
بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ ئازادكردنی پیاوكوژەكانی كۆمپانیای بلاك وۆتەر، ترسی ئەوە زیاتر دەكات لە بەردەوامیی كوشتن و پێشێلكارییەكانی كۆمپانیاكە و لێ نەپرسینەوەیان، هەروەك ئەوەش دەزانرێت چەندین كەس و لایەن هاوكاریی بلاك وۆتەر دەكەن لەپێناو دەستكەوتنی سەروەت و سامانی زیاتر و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان.