تەندروستی

زیانەکانی زۆر خواردنی ڤیتامینەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی زۆر خواردنی ڤیتامینەکان
مەودا میدیا-

هەندێک کەس لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەیان ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان دەخۆن، بێ ئەوەی پێویستییان پێ بێت یان پزیشکی پسپۆڕ بۆیان ببڕێتەوە کە ئەمەش مەترسیی درووستبوونی چەندین نەخۆشی لێدەکرێت.

ئەلێکسی بیسمیرتنی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەستەوەری و بەرگری جەستە  لەراپۆرتێكدا  ئاماژەی بە زیانەکانی زیادخواردنی ڤیتامینەکان كردووە و دەڵێت " زیادەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی لەڕادەبەدەری ڤیتامینەکان کە ئەمە لەخودی کەمی ڤیتامینەکان مەترسیدارترە".

دەشڵێت "زێدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامین (D) و ڤیتامین (A) بۆ تەندرووستیی مەترسیدارە، موڵتی ڤیتامین وەک تەواوکەری خۆراکی دەخورێت نەوەک وەک دەرمان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و ژەهراویبوونی جگەر".

ئاماژەی  لەکاتی زیدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان مرۆڤ تووشی سەرلەگێژەوەهاتن و بێتاقەتی و شەکەتبوونەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ زیادبوونی ڤیتامین (D) تووشی ڕشانەوە دەبێت، واتە هەموو نیشانەکانی ژەهراویبوونی لەسەر دەردەکەوێت

روونیشی کردووەتەوە "کەمی هەندێک لە ڤیتامینەکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە نییە، بەڵام کاریگەریی دەکاتە سەر تەندوروستیی گشتیی جەستە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد