جیهانی

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی هه‌ستیار ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی هه‌ستیار ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌روپی سوربن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له‌ رێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆم ده‌كشێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد شه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی هه‌وڵ بده‌ن دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن تاران له‌ رێككه‌وتننامه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆم ده‌كشێته‌وه‌".

ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوا ئه‌وه‌ دێت كه‌ وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا هۆشداریان دایه‌ ئێران به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی ئێران به‌ ریككه‌وتنی ئه‌تۆمی، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌به‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.
Qaiwan
Qaiwan