تەندروستی

سوودەکانی تیشکی خۆر بۆ تەندروستیی مرۆڤ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی تیشکی خۆر بۆ تەندروستیی مرۆڤ
مەودا میدیا-

لەکاتی سەردانیکردنی پزیشکان زۆربەیان رێنمایمان دەکەن بەوەی رۆژانە چەند خولەکێک راستەوخۆ تیشکی خۆرمان بەرکەوێت لە بەرگرنگی و سوودە زۆرەکانی بۆ جەستە یەکێک لەو سوودانەی هەیەتێ تیشکی خۆر دەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەندێک لە بەشەکانی مێشک، چونکە مادەیەکی کیمیایی بە ناوی (تریپتمینس) دەردەدات، کە ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

چەند سوودێکی دیکەی تیشکی خۆر:
- ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، هاوکات لە سەرمابوون دەتپارێزێت.

- سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات، دژی نەخۆشیە باوەکان.

- تیشکی خۆر سەرچاوەی سەرەکی (ڤیتامین D)یە، کە بۆ ئێسک و ماسولکە و سیستەمی بەرگری لەش بەسوودە.

- تیشکی خۆر دەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەندێک لە بەشەکانی مێشک، چونکە مادەیەکی کیمیایی بە ناوی (تریپتمینس) دەردەدات، کە ئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت.

- تیشکی خۆر بەرگری لەش لە بەرامبەر نەخۆشیی شێرپەنجەدا زیاد دەکات، بە تایبەت شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک.

- تیشکی خۆر زۆر بەسوودە بۆ مێشك: پزیشکان ئەوەیان روونکردووەتەوە کە تیشکی خۆر گۆڕانکارییەکی سەرەکی لە هۆڕمۆنەکانی مێشکدا دەکات.

- تیشکی خۆر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان