تەندروستی
چەند جار پێویستە خۆمان بشۆین؟ پزیشكەكانی پێست وەڵام دەدەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئایا رۆژانە پێویستە خۆمان بشۆین؟ ئەوە پرسیارێكی گرنگە و پێویستە زۆرینەی خەڵك وەڵامەكەی بزانن، بەو هۆیەوە دەتوانین سوود لە كاتەكانی خۆشۆردن، چۆنیەتی و چەند جار خۆشۆردن وەربگرین.
بەپێی هەندێك لە پزیشكەكانی پێست، زیادەڕەویی لە خۆشۆردن كاریگەریی خراپی لەسەر ئەركەكانی پێست لە پارێزگاریكردن لە جەستە دەبێت.
بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری "فیفیاندۆ لا سالۆد"ی ئیسپانی، كە ژنە نووسەر كلۆدیا مۆنیۆز ئامادەی كردووە، تیایدا كۆمەڵێك رێنمایی خستووەتەڕوو لەبارەی چەند جار خۆشۆردن، شێوازی خۆشۆردن و ئەو بەرهەمانەی پارێزگاریی لە تەندروستبوونی پێست دەكەن.
سەرەتا وەڵامی ئەو پرسیارەی "پێویستە لە هەفتەیەكدا چەند جار خۆمان بشۆین؟"، داوەتەوە كە ئەمەیە "یەكجار یان دوو جار لە هەفتەیەكدا خۆشۆردن پێویستە".
پزیشكەكانی پێست بۆچوونیان لەسەر ژمارەی جارەكانی خۆشۆردن چییە؟
لە خۆشۆرندا، كۆمەڵێك هۆكار كاریگەرییان لەسەر تەندروستبوونی پێست هەیە، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی خۆشۆردن گرنگە، هەروەك پلەی گەرمیی ئاو، ئەو بەرهەمانەی بۆ خۆرشۆردن بەكاریدەهێنیت، چۆنیەتی خۆ وشككردنەوە، ئەوانە هەموویان كاریگەرییان لەسەر پێست هەیە.
بەپێی بۆچوونی دكتۆر ریچارد گایۆ، پزیشكی تایبەتمەندی نەخۆشییەكانی پێست لە زانكۆی كالیفۆرنیا "هەموو رۆژێك خۆشوردن خوویەكی تەندروست نییە. هەروەها خۆشۆرین بە ئاوی زۆر گەرم دەبێتە هۆی تێكدانی رەنگ و شێوەی پێست".
لەلایەكی دیكەوە خۆسیە كارلۆس، پزیشكی تایبەتمەندی پێست دەڵێت "هەموو رۆژێك خۆشۆردن نە باشە و نە خراپ و نابێتە هۆی زیانگەیاندن بە پێست".
هەفتەی دوو جار خۆت بشۆ
دكتۆر براندۆن میشێل، پزیشكی نەخۆشییەكانی پێست و مامۆستا لە زانكۆی واشنتۆن دەڵێت "هەفتەی یەك یان دووجار خۆتان بشۆن ، چونکە دەبێتە هۆی بە جوانی هێشتنەوەی پێستتان". هەروەها ئەگەر هەموو رۆژێك خۆتان شۆرد، ئەوا ئامۆژگاریی دەكرێیت كەوا سابون بەكاربهێنیت.
هەندێك بۆچوونی دیكەش هەن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن "ئەگەر هەموو رۆژێك خۆت بشۆیت بەو مەرجەی بەرهەمی گونجاو خۆشۆرن و ئاوی پلە گەرمیی مامناوەند بەكاربهێنیت، ئەوا كاریگەریی نەرێنی لەسەر پێست نابێت".