تەندروستی

چی روودەدات، ئەگەر رۆژانە شەربەتی گێزەر بخۆیتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی روودەدات، ئەگەر رۆژانە شەربەتی گێزەر بخۆیتەوە؟
مەودا میدیا-

لەكاتێكدا بیر لەوە دەكەینەوە پەرداخێك شەربەتی سروشتی بخۆینەوە، خەیاڵمان بۆ لای خواردنەوەی شەربەتێكی سروشتیی پرتەقاڵ، مێوژ و ئەنەناس دەچێت، بێ ئەوەی بیر لە خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی سروشتیی گێزەر بكەینەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، كەوا پێگەی "خەنیال"ی ئیسپانی خستوویەتییەڕوو، خواردنەوەی شەربەتی گێزەر رۆژانە چەندین سوودی هەیە بەم شێوەیە:

یەكەم: مەودای بینین
ڤیتامین A لە شەربەتی گێزەردا هەیە و بۆ پاراستنی مەودای بینینی چاو گرنگە، هەروەها بۆ روونكردنەوەی رەنگەكان، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەكانی تووشبوونی چاو بە نەخۆشی كەمدەكاتەوە.

دووەم: سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەكات
گێزەر پێكهاتەی كارۆتیناتی تیادایە، ئەوەش یارمەتی بەهێزكردنی بەرگریی جەستە دەدات، هەروەها خرۆكەی سپی زیاتر و بەهێز دەكات كە ئەوەش بۆ بەهێزكردنی بەرگریی جەستە پێویستە.

سێیەم: مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە
لە پێكهاتەی گێزەردا مادەیەكی خۆراكیی دژە ئەكسیدە هەیە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

چوارەم: بۆ گەشانەوەی پێست گرنگە
دەگونجێت ڤیتامینەكانی (C، E و K) لە شەربەتی گێزەردا هەبن و ئەوەش بۆ گەشانەوەی پێست گرنگە. ڤیتامین C دژی پیربوونە، هەروەها یارمەتی پێست دەدات بۆ لۆچ بوون. ڤیتامین E پارێزگاری لە گەشانەوەی پێست دەكات بەرانبەر تیشكی خۆر و چارەسەركردنی هەوكردنەكان. ڤیتامین K رۆڵی گرنگی لە چاكبوونەوەی برینەكان هەیە.

پێنجەم: پارێزگاریكردن لە دڵ
بەپێی توێژینەوەكان شەربەتی گێزەر رۆڵی گرنگی هەیە لە تەندروستبوونی دڵ و رێكخستنی فشاری خوێن و نزمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان