گێتی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 51 دۆلار و 20 سەنتە، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 48 دۆلار و 23 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی 13%بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
‌ 
Qaiwan
Qaiwan