عیراقی

چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كران
مه‌ودا میدیا-

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 3 موشه‌ك له‌ جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران.

شانه‌ی هه‌واڵی ئه‌منی عیراقی بڵاویكرده‌وه‌ "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 3 موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، هیچ زیانێكی گیانیان به‌دواوه‌ نه‌بووه‌".

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ "موشه‌كه‌كان له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌".

له‌ دوای ئاڵۆزییه‌ نوێیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، تائێستا چه‌ند جارێك به‌ موشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان